
ئۆپراسیۆنی هاوبەشی نێوان عێراق و تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، تورکیا ئاگاداری کردونەتەوە کە ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ تاوتوێکردنی هەموو بابەتەکان ئەگەر پەکەکە هەڵبووەشێتەوە و لیژنەیەکی هاوبەشی باڵای ئەمنی لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی سنوور.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە داوای چەکدانانی لە چەکدارانی پەکەکە کرد، پەرلەمانی عێراق هەوڵی میوانداریکردنی بەرپرسانی حکومەت دەدات بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی سەربازی تورکیا لە ناوخۆی عێراق.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: نزیکەی 100 بنکەی تورکیا لە باکووری عێراق هەن، کە بەسەر پارێزگاکانی کوردستاندا دابەشبوون، جگە لە بنکەیەک کە دەکەوێتە بەعشیقە لە پارێزگای نەینەوا.
- کشانەوەی هێزەکانی تورکیا پەیوەستە بە چوونە دەرەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' لە عێراق.
- هیچ بڕیارێکی فەرمیی بۆ ڕێگەدان بە بوونی هێزەکانی تورکیا لە عێراق لەلایەن حکومەت نییە.
- بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لە عێراق نایاساییە.
- داوا لە پەکەکە دەکەم لەسەر بڕیاری ڕێبەرەکەیان چەک دابنێن.
- دانانی چەک لەلایەن پەکەکەوە دەبێتە هەنگاوێکی بنەڕەتی بۆ دەرکردنی تەواوەتی هێزەکانی تورکیا لە عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە لەنێو خاکی عێراق، تورکیا لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا، دەیان ئۆپەراسیۆنی سەربازی و سەدان هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگەی ئەو چەکدارانە ئەنجامداوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە