فوئاد حوسێن: نەبوونی سەقامگیری لە سووریا کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی عێراق دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 ئازار

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتتیمانی وڵاتانی ئوردن، عێراق، سوریا و تورکیا. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
بە پێی گوتەی وەزیری دەرەوەی عێراق، نەبوونی سەقامگیری لە سووریا کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی عێراق دەبێت و دەشڵێت سەقامگیری لە سووریا پێویستی بە کردنەوەی دەرگای دیالۆگە لەگەڵ سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 2025-03-09، کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتتیمانی وڵاتانی ئوردن، عێراق، سوریا و تورکیا لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو. دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: داعش خەریکە خۆی بەهێز دەکاتەوە، جموجۆڵەکانی لەسەر سنووری نێوان سووریا و عێراق و سووریا و ئوردن و لەنێو خودی سووریاش زیاتر بووە، بۆیە کارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش تەنیا پێویستی بە هەوڵی سووریا نییە، بەڵکو پێویستی بە هاوکاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی و گۆڕینەوەی زانیاریی هەواڵگریی هەیە.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی وەزیری دەرەوەی عێراق:
٠ ئەوە ڕوونە کە سەقامگیریی عێراق لە سەقامگیریی سووریاوە سەرچاوە دەگرێت، نەبوونی سەقامگیری لە سووریا کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی عێراق دەبێت، بۆیە عێراق لەو ڕووەوە گرنگییەکی زۆر بە بابەتی ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا دەدات.
٠ سەقامگیری لە سووریا پێویستی بە کردنەوەی دەرگای دیالۆگ هەیە لەگەڵ سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە