
کارمەندێکی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بە گوتەی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان قۆناغە تەکنیکییەکان تەواو بووە و تەنیا پێویستی بە بڕیاری سیاسی لە بەغدا هەیە .
وێنە گەورەکە: بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن کراوە بە شێوەی کاتی 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت تەرخان بکرێت، لە ماوەی دوو مانگیش لایەنی سێیەم هەڵسەنگاندن بۆ بەرهەم هێنانی نەوت بکات و بە پێی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت پارەی بۆ تەرخان بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕووی تەکنیکیەوە هەموو قۆناغەکانی بڕیوە و لە ڕووی داراییشەوە چارەسەرکراوە، تەنیا پێویستی بە بڕیارێکی سیاسی هەیە لە بەغدا دەربچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی هەمواری یاسای بودجەی عێراق کە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە و پارەی کۆمپانیاکانیش لە دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت لە شەش دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار بەرزکراوەتەوە، کەچی تا ئێستا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستی پێنەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
دووکەشتی لە عومان بەریەک کەوتن
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە