
دراوی عێراقی. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تیمی هەژماری من ئاگاداری فەرمانبەرانی 18 بەڕێوەبەرایەتی و ناوەندی وەزارەتی دارایی کردوەتەوە، لە سبەیەوە مووچەکانیان دەچێتە سەر هەژماری بانکیان. هاوکات
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی هەژماری من یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مانگی ئاداری 2023 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند و ئامانجەکە ئەوەیە هەموو فەرمانبەران لەڕێگەی بانکەوە مووچە وەربگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تیمی هەژماری من ناوی 18 ناوەند و بەڕێوەبەرایەتی بڵاوکردەوە، سبەی دووشەممە فەرمانبەری ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە کورتە نامەیەکیان پێ دەگات، دوای ئەوە دەتوانن بچن لە ڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەوە مووچەکانیان ڕابکێشن.
دواتر تیمی هەژماری من لیستی ژمارەیەک وەزارەت و دەستە و بەڕێوەبەرایەتی دیکەی ڕاگەیاند، کە دابەشکردنی مووچەیان پێشخراوە و سبەی وەری دەگرن، ئەوانیش بریتین لە:
٠ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان.
٠ بەڕێوەبەرایەتیی بانکە بازرگانییەکان بە سەرجەم لقەکانییەوە.
٠ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و پۆلیسی ناوخۆ.
٠ دەستەی مافی مرۆڤ و چەندین شوێنی دیکە کە 'هەژماری من' یان هەیە.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی داتاکانی تیمی هەژماری من، ئێستا زیاتر لە 730 مووچەخۆر لە هەشت بانکی هەژماری من ناویان تۆمارکراوە، تەنیا 300 مووچەخۆر ماون ناویان تۆمار بکرێت، وا چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناویان تۆمار بکرێت و لەڕێگەی بانکەوە مووچە وەربگرن.
ناوی 18 ناوەند و بەڕێوەبەرایەتییەکان:
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە