
کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باس لە ڕاگەیاندنی هەواڵی دڵخۆشکەر و گرنگ بۆ جیهان دەکات دوای ئەوەی پلانی گفتوگۆیەکی تایبەتی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئاشکرا کرد.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی بەردەوامی هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ گەشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، لە کاتی گەڕانەوەی لە فلۆریداوە بۆ واشنتن لە نێو فڕۆکەی سەرۆکایەتی قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و پێی ڕاگەیاندن دەرفەتی گەورە هاتۆتە پێش بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: " بەرنامەی گفتوگۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ سەرۆک پووتین بابەتی زۆر گرنگی پەیوەست بە خاک و سەرچاوەی وزەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لەخۆدەگرێت، تاوەکو ئێستا هەنگاوی زۆر باشمان ناوە و کاری گرنگمان ئەنجامداوە."
دۆناڵد ترەمپ وتیشی: دەرفەتی زۆر باش و گەورەمان هەیە بۆ ڕاگرتن و کۆتایهێنان بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا و دوای قسەکردنم لەگەڵ سەرۆک پووتین هەواڵی دڵخۆشکەر و گرنگ بۆ جیهان ڕادەگەیەنین.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ هەزار و 400 کەس بەرز بوویەوە
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆچوونی زەوی لە سوودان گوندێک بە تەواوی دەسڕێتەوە
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت