
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ماڵپەڕی ئاکسیۆس ڕایدەگەیێنێت، ئەو نامەیەی کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی ناردبوو، بە تۆنێکی توند بۆی نووسی بوو و تێیدا وادەی دوو مانگ مۆڵەت دەدات بۆ ڕێککەوتن و دانوستان.
وێنە گەورەکە: کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و بەکارهێنانی وشەی زبر و توند بەرامبەر یەکدی هەمیشە چاوی میدیاکانی لەسەرە، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی دەڵێت، نامەکەی دۆناڵد ترەمپ کە بۆ دانوستان ناردوویەتی بۆ عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران بە زمانێکی تووند نوسراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی ئاکسیوس لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکی و دوو سەرچاوەی ئاگادار لە نامەکە بڵاویکردووەتەوە، نامەکەی ترەمپ بۆ خامنەیی بە شێوازێکی توند نوسراوە و ماوەی دوو مانگ بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی ئەتۆمی نوێی تێدا ئاماژە پێداوە.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:
- نامەکەی دۆناڵد ترەمپ زیاتر هەڕەشەیە، بەڵام ئەو بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەرفەت هەیە.
- ئێران هەم هەڕەشەکەی و هەم دەرفەتی نامەکەی ترەمپ دەبینێت، وەڵامی ئەم نامەیە بە دڵنیایی دەداتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکی ڕایانگەیاندووە، لە نامەکەدا ترەمپ داوای دانوستانی کردووە، هەروەها هەڕەشەی ڕازی نەبوون بە دانوستانەکەشی تێدا باس کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم نامەیە لە ڕێگەی نوێنەری ئیماراتەوە گەیێنراوەتە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران، هەروەها تائێستا ڕوون نییە ئەو دوو مانگە کە بە تاران دراوە لە کاتی ناردنی نامەکە یان لە سەرەتای دانوستانەکانەوە هەژمار دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە