ئاڤا نیوز
فەرمانبەرانی گرێبەست و هەمیشەیی نوێ ئەوانەی تاوەکو ئێستا مووچەیان بۆ نەبەستراوە، دوای جەژن لە داهاتی ناوخۆ مووچەیان بۆ دەبەسترێت و نۆ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: لە 1-7-2024 ەوە تاوەکو کۆتایی ساڵی ڕابردووە 31-12-2024 نزیکەی دوو هەزار و 200 فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دامەزراون، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەیان بۆ نەبەستراوە، دوای چەندجارێک بەدواداچوونی ئاڤا و گەیاندنی دەنگیان بە لایەنی پەیوەندیدار، ڕۆژی 19-3-2025 لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەبارەوە درا و وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپێردرا کاری پێویست بکات بۆ دابینکردنی مووچە بۆیان.
لێدوانە فەرمییەکان: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەیان بۆ دەبەسترێت، چونکە ناتوانرێت تاوەکو ساڵی داهاتوو هیچ ناوێکی نوێ بۆ بەغدا بنێردێت.
پێویست بە دەرکردنی ڕێنماییش ناکات، دوای جەژن خەزێنەکان ئاگادار دەکەینەوە مووچەیان پێبدات. مانگی چوار سەرجەم مووچەکانیان بەیەکەوە وەردەگرن، هەیانە نۆ مووچە بەیەکەوە وەردەگرێت. بۆ مانگەکانی داهاتووش لەگەڵ مووچەخۆرانی تر مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت.
هێمن میرانی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ هەواڵەکەی بۆ ئاڤا پشتڕاست کردەوە و وتی: ئێمەش لە وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەک فەرمانبەری لەمشێوەیەمان هەیە، ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندی کردووە لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەیان بۆ ببەسترێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: بەهەموو هێزی خۆمانەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی خێرا لەبارەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
10 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە