
فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا بۆردومانی پێگەی حوسییەکانی یەمەن دەکات
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بە هەڵوێستی ڕوونی وڵاتەکەی دەدات سەبارەت بە حووسییەکانی یەمەن و دەڵێت، ئامانجی باشمان پێکاوە و هێرشەکانمان بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی تووند و بەرفراوان بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی یەمەن دەستپێکردووە و بەڵێنی بەردەوامی هێرش و لەناو بردنیان دەدات، ئەمەش دوای ئەوە دێت ئەو گرووپانە بوونەتە هۆی مەترسی بۆ سەر کشتییە بازرگانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.
لێدوانی فەرمی: مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند،'' هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردووەوە بۆ سەر یەمەن دەستیپێکرد، چەند سەرکردەیەکی باڵای حووسییەکانی لەناو بردووە، هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر سەر بارەگاکانیان، ناوەندنی پەیوەندییەکانیان، کارگەکانی چەک و هەندێک لە دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان''
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی زە وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئاماژەی بەوەکردووە، لەناوبردنی سەرکردە حووسییەکان، یەکێکە لە ئامانجەکانی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن، پێشتریش سەرچاوەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، مەنسوور سەعدی، داڕێژەری هێرشە دەریاییەکانی حووسییەکان، لە هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا برینداربووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە