سالار عوسمان: گادگرۆس بە كامێراكەی حەقانییەتی كوردی گەیاندە ئەوپەڕی دونیا
- کوردستان
- 28 ئازار

وێنەی پەیکەری گادگرۆس، ڕۆژنامەنووسی ڕۆمانی بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی - وێنەی سالار عوسمان، بەرپرسی مەکتەبی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی
ئاڤا نیوز
لە هەولێر یادی 34 ساڵەی شەهیدكردنی ڕۆژنامەنووسی ڕۆمانی گادگرۆس، بەرز نرخێندرا و بەم بۆنەیەوە پەیكەرەكەی لە شەقامی ئیسكان نۆژەن كرایەوە.
وێنە گەورەكە: لەمەراسیمی نۆژەنكردنەوەی پەیكەری گادگرۆس كە بەشی ڕۆشەنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دروشمی 'دۆستانمان لەیاد ناكەین' بەم ئەركە هەڵسا و بەرپرسانی حیزبی و حكومی و نوێنەری باڵیۆزخانەی ڕۆمانیا لە عێراق ئامادەیبوون، دکتۆر سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی وتارێكی پێشكەشكرد.
لێدوانی فەرمی: د. سالار عوسمان ڕایگەیاند، گادگرۆس بە كامێراكەی دەستی هەوڵیدا دەنگ و ڕەنگی حەقانییەتی كورد بگەیەنێتە ئەوپەڕی دونیا و بەشەهیدبوونی دۆزی كوردی زیاتر بە دونیای دەرەوە ناساند و وەك وەفایەك بۆ گیانی پاكی، پەیكەرەكەی نۆژەن دەكەینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گادگرۆس ئەو ڕۆژنامەنووسە بیانییەی بۆ ڕووماڵكردنی ڕووداوەكانی دوای ڕاپەرینە جەماوەرییەكەی بەهاری 1991، هاتبووە هەرێمی كوردستان تا بە كامێراكەی، مەینەتییەكانی خەڵكی ستەمدیدەی كوردستان بە دونیای دەرەوە پیشان بدات، بەڵام لەكاتی پاشەكشەی هێزی پێشمەرگە و جەماوەری شاری كەركووك، بەدیاریكراوی سێ ڕۆژ بەر لە كۆچڕەوە ملیۆنییەكەی خەڵكی كوردستان، خۆی و دوو ڕۆژنامەنووسی دیكەی بیانی و وەرگێڕەكەیان، بە دیلی دەكەونە دەست سوپای بەعس و گادگرۆس و بەختیار عەسكەریی وەرگێڕ، دەستبەجێ گوللەباران دەكرێن. بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدكردنی، ساڵی 1993 پەیكەرێك بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسە لە چوارڕیانی ئیسكان دروستكرا و چوارڕیانەكەش هەر بەناوی ئەوەوە ناونرا.
ژیاننامە: گادگرۆس لە ساڵی 1964 لە ڕۆمانیا لەدایک بووە و بەڕەچەڵەک ئەڵمانییە، دەرچووی زانکۆی هارڤارد بوو، له ڕاپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان، وەک ھەر ڕۆژنامەنووسێکی دیكەی بیانی خۆی و کامێراکەی ڕووی کردە کوردستان بۆ وێنەگرتن و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ڕاپەڕینەکە تاوەکو کێشەی کورد بە جیھانی دەرەوە بناسێنێت، دەگوترێت مامۆستایەكی زانكۆی هارفارد ئەو پێشنیازەی بۆ كردوون كە فۆتۆگرافەر و ڕۆژنامەنووس دەتوانن لەڕێگەی فۆتۆكانییەوە، ڕوئیا و تێڕوانینی خەڵك لەسەر ڕووداوەكان بگۆڕێت، بەڵام لە کاتی پاشەکشێی ھێزەکانی پێشمەرگە و جەماوەر لەشاری کەرکوک لەشەوی 29-3-1991، گادگرۆس و دوو ڕۆژنامەنووسی بیانی دیکە بەناوەکانی ( ئالاین بو، فرانك سمیس) لەگەڵ گەنجێکی پێشمەرگە کە وەرگێڕیان بوو بەناوی (بەختیار عەسکەری) بەدیلی دەکەونە دەست سوپای بەعس و گادگرۆس و بەختیار عەسکەری دەستبەجێ گوللەباران دەکرێن. ئەم پەیكەرەی ئێستای شەقامی ئیسكان، لەسەر داوای دایكی ئەو ڕۆژنامەنووسە لەلایەن پەیكەرتاشی كورد شوان كەمال، لە ساڵی 1993 دروستكراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە