وەزارەتی ناوخۆ: كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕۆیی لە هەموو كوردستان دادەنرێن
- کوردستان
- 10 نیسان

دیمەنی کامێرای تیژڕۆیی لەسەر شەقام. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەخت دەكاتەوە كە هەڵمەتی دانانی كامێرای تیژڕۆیی لە شەقامەكان بەردەوام دەبێت و سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
وێنە گەورەكە: وەزارەتی ناوخۆ، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ بەردەوامە لە هەڵمەتی دانانی كامێرای تیژڕۆیی لە شەقامەكانی نێو شارەكانی و شەقامە خێرا و دەرەكییەكان، چەندین جار وەزارەتەكە دووپاتی كردووەتەوە كە كامێراكان كاریگەریی ڕاستەوخۆیان بۆ كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ و قوربانییەكان هەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕۆیی دەستكەوتێكی گرنگیان هەبووە ئەویش بریتییە لە كەمبوونەوەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ و كەمبوونەوەی قوربانییەكان، پابەند دەبین بە دامەزراندنی كامێراكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان و پرۆسەكە لە شار و شارۆچكەكان بەردەوامە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ناوخۆ جەخت لە ئەوەش دەكاتەوە كە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ هەموو ئەو شۆفێرانە دەكرێت كە پابەندی پاراستنی مافەكانی بەكارهێنەرانی شەقام نابن و دەبێت هەموو شۆفێرێك پابەند بێت بە یاسا و ڕێنماییەكانی هاتووچۆ و سەلامەتیی رێگاوبان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت بە کوێ گەیشتوون؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشەی قوتابیانی زانکۆی کەرکووک چارەسەر کراوە