وەزیری پیشەسازیی عێراق: بەرهەمە ناوخۆییەکان ناتوانن کێبڕکێی کاڵا هاوردەکراوەکان بکەن
- عێراق
- 12 نیسان

خالد بەتتال، وەزیری پیشەسازیی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری پیشەسازیی عێراق دانی بە سەختی کێبڕکێی بەرهەمە ناوخۆییەکان ناوە لەگەڵ کاڵا هاوردەکراوەکانی وڵاتانی دراوسێ، بەهۆی ئەوەی تێچووی بەرهەمهێنان لە عێراق زیاترە لەگەڵ ئەو وڵاتانە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە، لووتکەی بازرگانی عێراقی (IBS) لە بەغدا، بە بەشداریی دامەزراوە ئابوورییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان دەستیپێکرد.
لێدوانی فەرمی: خالد بەتتال، وەزیری پیشەسازیی عێراق لە گوتارێکیدا لە کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند: عێراق بەو وڵاتانە دەور دراوە کە کێشەی ئابوورییان هەیە، زۆربەی هاوردەکردنی عێراق لە ئێران و تورکیا و چینەوەیە.
تمەنی ئێرانی نزیکە لە داڕمان و ئەو گەمارۆ ئابوورییەی بەسەر ئێراندا سەپێنراوە، بووەتە هۆی دابەزینی تێچووی بەرهەمهێنانی، تێچووی بەرهەمهێنانی زۆر کەمترە لە چاو عێراق، دراوی تورکیاش دابەزیوە.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی عێراق لە دابینکردنی زۆربەی کاڵاکانی پشت بە بەرهەمی دەرەکی دەبەستێت، بە تایبەتی وڵاتانی دراوسێ، تێکچوونی بارودۆخی ئابووریی ئەو وڵاتانە ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بازاڕ و دابینکردنی پێدوایستیی عێراقدا دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەکاتێکدا بازاڕەکان چاویان لەسەر دابەزینی زیاتری بەهای تمەن بوو، دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەهای تمەنی ئێرانی لە بازاڕەکانی کوردستان و جیهان بەشێوەیەکی کاتی بەرزکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 48 خولەک لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە