
خانەنشینان لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پرۆسەی دابەشکردنی شەش مووچەکەی ئیکرامییە، واتا پاداشتی کۆکراوەی خانەنشینی دەستیپێکرد و ئەم هەفتەیە هەزاران خانەنشین پاداشتەکە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی کوردستان بەردەوامە لە ناردنی ناوی ئەو خانەنشینانە بۆ بەغدا کە ئەمساڵ بەکۆمەڵ خانەنشینکراون، ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی 12 مووچەی ئیکرامییەیان لەلایەن بەغداوە بۆ خەرج بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خانەنشینی سلێمانی بە ئاڤای گوت: قۆناغ بە قۆناغ ئەو خانەنشینانەی مامەڵەیان تەواوبووبێت پاداشتەکە بەیەکەوە وەردەگرن.
شێوازی جێبەجێکردن: پاداشتەکە ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە خزمەتیان لە 15 ساڵ زیاترە، بە مەرجێک شەش مانگ واتا 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەبێت، ئەوانەی 15 بۆ 25 ساڵ خزمەتیان هەیە تەنیا ئەو شەش مووچەیە دەیانگرێتەوە و لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێیان دەدرێت، تەنیا مووچەی بنەڕەتیشە بەبێ دەرماڵە، واتا فەرمانبەرێک کە خانەنشین بووە دوایین مووچەی بنەڕەتی چەند بووە، شەش مووچەی لەسەر ئەو بنەمایە پێ دەدرێت.
لە لایەکی دیکەوە: ئەو خانەنشینانەی خزمەتیان لە 25 ساڵ زیاترە و بە هەمانشێوە شەش مانگ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە، لەلایەن حکومەتی کوردستانەوە شەش مووچەی بنەڕەتییان پێ دەدرێت، حکومەتی عێراقیش 12 مووچەی تەواویان بە دەرماڵەوە پێ دەدات، ئەو خانەنشینانەی مامەلەکانیان تەواو بووە و مانگی سێ مووچەیان بۆ بەستراوە، چاوەڕوان دەکرێت لەم مانگەوە 12 مووچەکەیان بۆ خەرج بکرێت، بەلام دیار نیە هەر 12 مووچەکەیان بەیەکەوە پێ دەدرێت یان بە چەند سولفەیەک دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە