
دۆلاری ئەمریکی لەگەڵ لۆگۆی هەردوو ماستەر کارد و ڤیزا کارد، گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەپێی بڕیارێکی نوێی بانکی ناوەندیی عێراق، لە 1-6-2025 ەوە ڤیزە کارد و ماستەر کاردی بانکەکانی کوردستان و عێراق لە دەرەوە سنووردار دەکرێن و ناتوانرێت پارەی کاشیان پێ ڕابکێشرێت، ئەمەش گرفت بۆ بازرگانان و گەشتیاران دروست دەکات، بەشێک لە بانکەکانیش حەواڵەکردنی پارەشیان لە ئێستاوە ڕاگرتووە.
وێنە گەورەکە: لەژێر فشاری ئەمریکا، ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و بردنە دەرەوەی دۆلار لە هەرێمی کوردستان و عێراق تووندتر دەکرێن.
لێدوانە فەرمییەکان: ئاڤا لەبارەی وەستانی مامەڵەی دەرەکی بە ڤیزە کارد و ماستەر کارد و ڕاکێشانی پارە پێیان، لێدوانی لە سێ سەرچاوەی جیاوازەوە وەرگرتووە:
٠ بانکی ناوەندیی عێراق بڕیارێکی نوێی دەرکردووە، لە یەکی مانگی شەشی ئەمساڵەوە، هەموو مامەڵەیەکی دەرەکی بە ماستەر کارد و ڤیزە کاردی بانکەکانی کوردستان و عێراق ڕادەگیرێت. ئیتر لەدوای ئەو بەروارەوە هیچ کەسێک ناتوانێت پارە لە وڵاتان بە ماستەر کارد و ڤیزە کارد ڕابکێشێت. هەردوو کارد تەنیا بۆ بابەتی مووچە و مامەڵەی ناوخۆ بەکاردێن، ئەمە بەپێی سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندییەوە بۆ ئاڤا.
بانکی ناوەندی 40 ڕۆژی داهاتووی وەکو دەرفەتێک داوەتە خەڵک بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا چارەسەرێک بدۆزنەوە.
٠ سەرچاوەیەکی نزیک لە بانکی ناوەندیش بە ئاڤای گوت، بڕیارەکە تەنیا بانکە ناوخۆییەکان دەگرێتەوە، بانکە بیانییەکان دەتوانن بە ڕێککەوتنی پێشوەختە لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق ماستەر کارد و ڤیزە کارد بەکاربهێنن.
٠ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەرێمی کوردستانەوە کە بەرپرسێکی کوردە و پێشتر پۆستی باڵای هەبووە لە عێراق، بە ئاڤای گوت: بابەتەکە بەمجۆرە نییە و مامەڵەی دەرەکی بە ڤیزە کارد و ماستەر کارد ناوەستێت، خەڵک دەتوانن کڕینی پێ بکەن و پارەی پێ بدەن، تەنیا ڕاکێشانی پارەی کاش لە ئەی تی ئێمەکانەوە بەم دوو جۆرە کارتە دەوەسێت، بڕیارەکەش کاتییە و دواتر دەستپێدەکاتەوە، بەڵام نازانرێت چەند دەخایەنێت.
مەترسییەکان: بەهۆی ئەم بڕیارەوە بەشێک لە بانکە بچووکەکان حەواڵەکردنی پارەیان لە ئێستاوە ڕاگرتووە، بەهۆی ئەوەی بەرچاویان ڕوون نییە و دەترسن پارەیان بفەوتێت.
لەلایەکی دیکەوە: بانکی ڕافیدەینی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا هەواڵی مامەڵەکردنی دەرەکی بە ماستەر کارد و ڤیزە کارد ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: " ئێستا مامەڵەی دەرەکی بە هەردوو جۆری کاردەکە بەردەوامە و ڕانەگیراوە".
هۆکارە زانراوەکان: بڕیارەکە بۆ ڕێگریکردنە لە بردنەدەرەوەی دۆلار، لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە ئیتر ئەوە نامێنێت کەسێک 40 بۆ 50 کارتی بانکی لەگەڵ خۆی ببات بۆ دوبەی یان وڵاتێکی تر، لەوێ هەر 100 دۆلارێک بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی بە 132 هەزار دینار ڕابکێشێت.
چارەسەرەکان: بەپێی سەرچاوەکەی بانکی ناوەندیی عێراق، سویچ کارد کە هی کۆمپانیایەکی ئەمریکییە، مامەڵەکردن پێیەوە ناوەستێت و بازرگانان و گەشتیاران دەتوانن بۆ مامەڵە داراییە دەرەکییەکان بەکاری بهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: بەهەموو هێزی خۆمانەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی خێرا لەبارەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
11 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە