
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە فڕۆکەخانەی هەولێر
ئاڤا نیوز
دوای سەردانیکردنی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق، ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر و لەلایەن بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر چاوی بە کاردیناڵ ساکۆ، پاتریارکی عێراق دەکەوێ، دواتر لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە، پاش ئەوەش راستەوخۆ دەچێتە پیرمام و چاوی بە سەرۆک بارزانی دەکەوێ، دوا وێستگەی سەردانەکەشی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی دەبێت و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک دەکات:
- سەردانی سەرۆک ماکرۆن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئایندەدا.
- ڕۆڵی حکومەت و سەرۆک بارزانی لە بەدیهێنانی ئاشتی لە تورکیا.
- هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئاشتی و پێکەوەژیان لە ناوچەکە.
ئەمەش بزانە: وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەر ئەمشەو دەگەڕێتەوە بۆ پاریس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت بە کوێ گەیشتوون؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشەی قوتابیانی زانکۆی کەرکووک چارەسەر کراوە