
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
تورکیا فرۆشتنی کارەبای بە عێراق ڕاگرت کە لە ڕێگەی تۆڕێکی 300 مێگاواتییەوە بۆ عێراقی دەنارد.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری ڕاگرتنی فرۆشتنی کارەبا بە عێراق بۆ ئەوە گەڕێنراوەتەوە کە بەغدا بڕێک قەرزی بە تورکیا نەداوەتەوە کە بە زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت؛ هەر بۆیە نزیکەی هەفتەیەکە تورکیا هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق ڕاگرتووە. ئەمە لە کاتێکدایە عێراق دەیویست هاوردەکردنی کارەبا لە تورکیاوە بۆ دوو هێندە زیاد بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تورکیا پێشتر لە دواخستنی دانەوەی قەرزەکان هۆشداری دابوو بە عێراق و پێی ڕاگەیاندبوو کە پێدانی کارەبا بە عێراق کارێکی خێرخوازی نییە، بەڵکو بازرگانییە و پێویستە بەغدا پارەکە بدات.
ئەمەش بزانە: ڕاگرتنی هەناردەی کارەبا لە کاتێکدایە، وەرزی گەرما لە عێراق دەستپێدەکات و پێویستیی عێراق بە کارەبا زیاتر دەبێت. هاوکات عێراق تەنیا 60%ـی پێداویستیی ناوخۆی بۆ کارەبا بەرهەم دێنێت و بۆ پڕکردنەوەی بەشـەکەی دیکە پشت بە کارەبای هەرێمی کوردستان دەبەستێت و لە ساڵی ڕابردووشەوە لە تورکیاوە کارەبا هاوردە دەکات.
زانیاریی تایبەت: بە گوێرەی سەرچاوەیەک لە هەرێمی کوردستان کە قسەی بۆ ئاژانسی ئەلمۆنیتەر کردووە، عێراق داوای لە هەرێمی کوردستان کردووە کارەبای زیاتری بۆ بنێرێت و لە نرخەکەشدا داشکانی بۆ بکات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە عێراق ڕێگری لە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات و کێشە بۆ دابینکردنی موچە درووست دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: هەرێمی کوردستان پڕۆژەی 'ڕووناکی' بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دەستپێکردووە کە هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی هەشت مانگی داهاتوودا کارەکانی پڕۆژەکە تەواو ببن. هەرێمی کوردستان دەیەوێت ئەو کارەبایەی کە بۆ عێراقی دەنارد، ئێستا بۆ تۆڕە ناوخۆییەکان و پڕۆژەی ڕووناکی تەرخان بکات. ئەمەش عێراق ڕووبەڕووی کەمیی کارەبا دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و سەڵتەنەی عومان دەست پێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەرۆدغان: كورد برای ئێمەیە و كەس ناتوانێت لەیەكتر جیامان بكاتەوە
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و سەڵتەنەی عومان دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەییەکی شۆکهێنەر لە دەرچووانی پزیشکیی عێراق ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات