
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق کارنامەی ڕۆژی دووشەممەی داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا دەنگ لەسەر دوو پرۆژە یاسا و خوێندنەوەش بۆ پێنج پرۆژەیاسای دیکە دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی دووشەممە 2025-05-05، دانیشتنی پەرلەمان لە کاتژمێری یەکی دوای نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی زیاتر: کارنامەی دانیشتنەکە حەوت بڕگە لەخۆدەگرێت، برگەکانیش پێکهاتوون لە:-
٠ دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای بنەماکانی هاوتاکردنی بڕوانامە و پلە زانستییەکانی عەرەبی و بیانی ژمارە 20ـی ساڵی 2020.
٠ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی پاراستنی وەبەرهێنان لە نێوان عێراق و سعوودیەدا.
٠ خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەموارکردنەوەی یاسای پاراستنی مامۆستایان، ڕاهێنەران، سەرپەرشتیاران و ڕاوێژکارانی پەروەردە .
٠ ڕاپۆرت و خوێندنەوەی دووەمی هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە
٠ ڕاپۆرت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای پاراستن و باشترکردنی ژینگە.
٠ ڕاپۆرت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ئەندامبوونی عێراق لە ڕێککەوتنی 1998-08-27 سەبارەت بە جێبەجێکردنی بەشی 11ـی ڕێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان.
٠ ڕاپۆرت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی هەمواری یاسای پەرلەمان و پێکهاتەکانی ژمارە 13ـی ساڵی 2018.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 3 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی یادی مەولوود لە شاری هەولێر
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
داعش لە چیای پەلکانە کۆتایی هات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات