
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا هەڵوێستی نوێی وڵاتەکەی لەبارەی دانوستاندنەکانی بەرنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەخاتەڕوو و دەڵێت، "نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت."
چیڕۆکی سەرەکی: ئەمریکا و ئێران سێ جار گەڕی دانوستاندنیان بۆ پرسی ئەتۆمی ئەنجامداوە، گەڕی یەکەم لە عومان و گەڕی دووەم لە ڕۆما، سێیەم گەڕیش دووبارە لە عومان بەڕێوەچوو، هەردوولا کۆبوونەوەکانیان بە "ئەرێنی" و بەرهەمدار وەسف کردووە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ''من دەمەوێت ئێران بەڕاستی سەرکەوتوو، گەورە و خەیاڵیی بێت، تاکە شتێک کە ناتوانن هەیانبێت: چەکی ئەتۆمییە، چونکە جیهان لەناودەچێت''.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئێران لە کاتی دانووستاندنەکانی بە ڕوونی باسی لەوە کرد کە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەی قبوڵ ناکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاکسیۆس ئاشکرای دەکات ''بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دانوستاندنکارانی ئەمریکا و ئێران بۆ چوارەمین جار لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران کۆببنەوە."
گومانەکان: ئەنجامدانی گەڕی چوارەمی دانوستاندنەکان مشتومڕی زۆرە لەسەرە، تاوەکو ئێستا لایەن وەزارەتی دەرەوەی هەردوو وڵات وادەی دانیشتنی داهاتوو ڕانەگەیێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون