
تیمەکانی بەرگری شارستانی بەردەوامن لە گەڕان بە شوێن تەرمی ئاڤێستا یوسف
ئاڤا نیوز
ماوەی مانگێکە تیمەکانی بەرگری شارستانی بەردەوامن لە هەڵمەتی گەڕان لە ڕووباری تەنگاتوور بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆرانیش دەڵێت، بەهەمان پلانی پێشوو بەردەوام دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 5-4-2025، ئاڤێستا یوسف بە مەبەستی گەشت و سەیران لەگەڵ خێزانەکەی سەردانی قەزای مێرگە سوور دەکەن لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دواتر دەکەوێت ناو ڕووباری تەنگاتوور و تاوەکو ئێستا چارەنووسی دۆزینەوەی تەرمەکەی دیار نییە.
لێدوانی سەرەکی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سەرەتا بڕیاربوو لە مانگی دووەم دا پلانی گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا بگۆڕین، بەڵام لەسەر داوای کەسوکارەکەی بەهەمان شێوازی پێشوو لە گەڕانی ڕۆژانە بەردەوام دەبین.
- لەماوەی ڕابردوودا 180 کارمەندی بەرگریی شارستانی بەشداربوون لە هەڵمەتی گەڕان بەڵام ئێستا ژمارەکەیان کەمکراوەتەوە.
- کارمەندانی حەوت بنکەی بەرگری شارستانی مێرگەسوور و تیمی مەلەوانی و چەند تیمێکی خۆبەخشیش بەردەوام دەبن.
- کامێرا و درۆنی پێشکەوتوومان لایە و هەر کاتێک پێویست بوو گەڕانی ژێر ئاویش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت بە کوێ گەیشتوون؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشەی قوتابیانی زانکۆی کەرکووک چارەسەر کراوە