
ژمارەیەکی مووشەک و چەکی پاکستان
ئاڤا نیوز
سوپای هیندستان ئەمشەو چەند هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر هەرێمی کشمیری پاکستان و چەند پێگەیەکی کردە ئامانج.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 22-4-2025، گروپێکی چەکداری هێرشیان کردە سەر هەرێمی کشمیر لە خاکی هیندستان، لێکەوتەکانی ئەم هێرشە هەردوو وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمی هیندستان و پاکستان بەرەو لێواری جەنگێکی وێرانکەر دەبات ئەمشەو سوپای هیندستان بە بیانووی هێرشکردنە سەر پیگەی تیرۆریستان، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر خاکی پاکستان ئەنجامدا و سەروەری وڵاتەکەی بەزاند.
بڵاوکراوەی فەرمی: سوپای هیندستان کەمێک پێش ئێستا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، لەم هێرشانەدا بنکە و پێگەی "تیرۆریستان"ی بە ئامانج گرتووە و هیچ پێگەیەکی سوپای پاکستانی نەکردووەتە ئامانج و نایەوێت جەنگ ڕووبدات.
لێدوانی فەرمی: خەواجە عاسف، وەزیری بەرگری پاکستان ڕایگەیاند، هیندستان هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر خاکی پاکستان و سەروەری وڵاتی بەزاندووە.
لە لایەکی دیکەوە: سوپای پاکستان هەر ئێستا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیداڕایگەیاند: لە هێرشەکەی هیندستان لانی کەم سێ کەس کوژراون و 12 کەس بریندار بوون. ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی هیندستان و "چاوەڕوانی فەرمانین".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات