ماکرۆن بۆ ترەمپ: ڕووسیا ڕازی نەبێت بە ئاگربەست ئەوروپا وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی دەبێت
- جیهان
- 10 ئایار

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە ڕێگەی دۆناڵد ترەمپەوە هۆشداری دەدات بە ڤلادیمێر پووتین و داوای ڕاگەیاندنی بەپەلەی ئاگربەست دەکات.
وێنە گەورەکە: ملیۆنان سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی قوربانیی جەنگێکی وێرانکەرن کە زیاد لە سێ ساڵە لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەرپا بووە و بەردەوامی جەنگەکە وەک قەیرانێکی کوشندە بەرۆکی هەردوو وڵات و جیهانی گرتووە، لەگەڵ هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە فشاری وڵاتانی ئەوروپا بووە بە هۆکارێکی دیکە بۆ قورسکردنی دۆخی دانوستاندنەکان و دژایەتیکردنی داواکانی ئەوروپا لەلایەن ڕووسیاوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پلاتفۆرمی ئێکس سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد بۆ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی و هەوڵەکانی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ڕایگەیاند، ئۆکراینا پێش دوو مانگ ڕازیبوونی خۆی بە ئاگربەستی 30 ڕۆژە دەربڕیووە و ئەوەی پرۆسەکە دوادەخات ڕووسیایە. هەر بۆیە لە ڕێگەی دۆناڵد ترەمپەوە پەیامێکی ئاراستەی پووتین کردووە و داوای کردووە بە زووترین کات مۆسکۆ ڕەزامەندی بۆ ئاگربەستی کاتی دەرببڕێت، بە پێچەوانەوە ئەوروپا وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی بۆ ڕووسیا دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بە تەواوی پشتیووانی لە داواکەی دەکەن و دەبێت ڕووسیا بە ئاگربەستی بێ مەرج ڕازی ببێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ هەزار و 400 کەس بەرز بوویەوە
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆچوونی زەوی لە سوودان گوندێک بە تەواوی دەسڕێتەوە
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت