
محەممەد شیاع سوودانی, سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی بەڵێنی دا مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی نزیکبوونەوەی بەڕێوەچوونی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێککەوتی 11ـی 5ـی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. ئەمە لە کاتێکدا بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەکە بکرێت. دوای کۆبوونەوەکەش سوودانی لەبارەی مووچەی مانگی چوار بەڵێنێکی بە وەزیرانی کورد، دا.
زانیاریی پەیامنێر: یەکێک لە وەزیرە کوردەکان لە بەغدا بە دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاندووە، "دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، لەبارەی مووچەی مانگی چوار لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران عێراق قسەمان کردووە و پێی وتووین: هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەمان داوە و بە ئەگەری زۆر هەوڵ دەدەین سبەی پارەی مووچەی مانگی چوار بنێرین".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەگەر سبەی بەغدا مووچە ڕەوانە بکات، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستبەجێ دەست بە ڕێککارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکات.
لەلایەکی دیکە: هەر سەبارەت بە مووچە، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە شاری دهۆک بە ئاڤای ڕایگەیاند، ئێمە لە هەوڵەكانمان بەردەوامین لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی داوای مافی خەڵكی كوردستان بكەین.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتیشی "سوپاسی خەڵكی كوردستان و فەرمانبەران دەكەین، كە تا ئێستە خۆڕاگر و زۆر پشودرێژ بوون، بەڵام پێویستە ئەوانیش بزانن تا ئێستا حكومەتی فیدراڵ مووچەی نەناردووە و ئەوەی لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستانە و ئەركیەتی، جێبەجێی كردووە.
لەبارەی حکومەتی فیدراڵییەوە، سەرۆکوەزیران بە ئاڤای گوت، "ئەوەی ماوەتەوە حكومەتی فیدراڵ پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ بكات و هیوادارین پابەندییەكانی جێبەجێ بكەن و مووچە نەكەنە پرسێكی سیاسی و وەكوو فشار دژی هەرێمی كوردستان بەكاری نەهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
گرووپی وڵاتانی حەوت پشتگیریی خۆیان بۆ ئیسرائیل دووپات دەکەنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: گەڕانەوەم بۆ ئەمریکا پەیوەندی بە ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران نییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
9 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
13 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە