ئاڤا نیوز
مانگی ڕابردوو دانیشتوانی گوندی شیلانە داوایان لە ئاڤا کرد کە دەنگیان بگەیەنێت بە لایەنی پەیوەندیدار، ئەو کات باسیان لەوە دەکرد بەهۆی نەبوونی تاوەری پەیوەندییەوە ئاگایان لە دونیا نییە؛ دوای بەدواداچوونی ئاڤا کێشەکەیان بۆ چارەسەر کرا.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتوانی گوندی کانی شیلانە لە سنووری قەزای بنەسڵاوەی هەولێر کە لە 25 ماڵ و نزیکەی 150 کەس پێکدێت، بەهۆی گرفتی نەبوونی هێڵەکانی تەلەفۆن و ئینتەرنێت ناڕەزایەتیان هەبوو و دوایان لە ئاڤا کرد کە دەنگیان بەلایەنی پەیوەندیدار بگەیەنێت و کێشەکەیان بۆ چارەسەر کرا.
زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا گواستیەوە، دانیشتوانی ئەو گوندە پێشتر داوایان لە ئاڤا کردبوو دەنگیان بگەیەنین بەلایەنی پەیوەندیدار، هەر ئەو کات قسەمان لەگەڵ جوان ڕەفیق، قایمقامی قەزای بنەسڵاوە کرد تاوەکو چارەسەری ئەو کێشەیان بۆ بکرێت، قایمقام هەر ئەوکات بەڵێنی هاوکاری و چارەسەری کێشەکەیانی دا.
زانیاریی زیاتر: ئێستا کۆمپانیاکانی بواری مۆبایل تاوەری پەیوەندییان لەناوچەکە جێگیر کردووە و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە گرفتی نەبوونی ئینتەرنێت و پەیوەندییان نەماوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: خەڵکی گوندی کانی شیلانە سوپاسی ئاڤا دەکەن، بەهۆی ئەوەی ڕزگاریان بووە لە نەبوونی ئینەرنێت و هێڵەکانی پەیوەندی، ئێستا کێشەکەیان بۆ چارەسەر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن