
دۆناڵد ترەمپ, سەرۆکی ئەمریکا و نەخشەی سووریا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە سووریا دەڵێت، پێویستە بڕیار لەسەر پرسی هەڵگرتنی سزاکانی سووریا بدەین.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ, سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "دەبێت بڕیار لەسەر سزاکان بدەین، دەمانەوێت سەرەتایەكی نوێ بە سووریا بدەین، هاوکات بۆ ئەم مەبەستە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا داوای کردووە سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرین و ئێمەش ئەوە لەبەرچاو دەگرین بۆ ئەوەی یارمەتی دەستپێکی نوێی سووریا بدەین''.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆیتەرز ئاشكرایکرد، ''ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، هەوڵ دەدات لە گەشتەکەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشنیازی دروستکردنی تاوەری ترەمپ لە دیمەشق و ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و هەناردەکردنی نەوت و گازی سووریا پێشکەش بکات''.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەگەری هەیە ترەمپ و شەرع، لە سعودییە یەکتر ببینن و کۆببنەوە، تیایدا شەرع داوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەی دەکات.
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی کۆشکی سپی لەبارەی سەردانەکەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، ترەمپ چاوی لە گەڕانەوە مێژووییەکەیەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بۆچی گرنگە: لە سەردانەکەی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە بۆ واشنتن تیایدا کۆبوونەوەکەی بە بەرهەمدار و ئەرێنی وەسف کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن