ساسان عەونی: بۆ دابەشکردنی زەوی پێویستە بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بکوژێنینەوە
- هەواڵ
- 15 ئایار

ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
لە چەند پارێزگایەک نەبوونی زەویی تەرخانکراو بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەرانی سوودمەندبوو، گرفتی دروستکردووە، وەزیری شارەوانیش دەڵێت؛ بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، پێویستە ڕەگەزی بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بگۆڕین و بیکەینە زەویی شارەوانی.
وێنە گەورەکە: دوای گەڕانەوەی ناوی دەیان هەزار فەرمانبەر و کارمەندی ئەمنی و خانەنشینان بۆ سوودمەندبوونیان لە پێدانی زەوی، ئێستا سەرجەم سەرۆکایەتی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان سەرقاڵی تەرخانکردنی زەوین بۆ دابەشکردنی بەشێوەی فیعلی بەسەر سوودمەندبووان، هەر گرفتێکیش بێتە بەردەم پرۆسەکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەریی دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: لە لێدوانێکی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەمەبەستی تەرخانکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی ناویان بۆ پێدانی زەوی دەرچووە، پێویستە بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەورووبەری هەولێر بکوژێنینەوە و ڕەگەزی زەوییەکان بکەینە زەویی شارەوانی بەتایبەت لە دەشتی بەڕانەتی، ئەوەش پاڵپشت بە یاسا کارپێکراوەکان و بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
پرۆسەکە لە کام قۆناغدایە؟
- ساسان عەونی ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا سەرجەم سەرۆکایەتی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان سەرقاڵی تەرخانکردنی زەوین بۆ دابەشکردنی بەشێوەی فیعلی بەسەر سوودمەندبووان، هەر گرفتێکیش بێتە بەردەم پرۆسەکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەریی دەکەین. ئەگەر بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و بەرزی و نزمی ئەو زەوییەی بۆ پرۆسەکە تەرخانکراوە، گرفت دروست ببێت، ئەوا ڕێکاری پێویست دەگرینە بەر بۆ ئامادەکردنی زەوییەکان بۆ ئەم مەبەستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
58 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان