گەنجینەی ئەمریکا بۆ ئاڤا: بۆ سەقامگیربوونی سووریا سزاکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵدەگرین
- هەواڵ
- 16 ئایار

کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەحمەد شەرع بە ئامادەبوونی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ترەمپ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریای ڕاگەیاند، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە ئاڤا میدیای وت، بڕیارەکەی سەرۆک ترەمپ جێبەجێدەکرێت بۆئەوەی سەقامگیری و ئاشتی بۆ سووریا بگەڕێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی وەبەرهێنانی ئەمریکی - سعوودی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڵگرتنی سزاکانی سووریای ڕاگەیاند و وتی لەسەر داوای رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە ئەو بڕیارەی داوە.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سەرۆک ترەمپ فەرمانی کردووە سزاکانی سەر سووریا ڕابگیرێن بۆئەوەی دەرفەتێکی گەورە بدرێت بە سوورییەکان. کەمکردنەوەی سزاکانی سەر سووریا بە مەبەستی سەقامگیر و هەنگاونانی سووریایە بەرەو ئاشتی.
زانیاریی زیاتر: ئەمریکا پێشتر هەنگاوی یەکەمی ناوە بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییە ئاساییەکانی لەگەڵ سووریا و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی کاتی ئەو وڵاتەدا کۆدەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی بەکارهێنانی توندووتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی ڕاپەرینی ساڵی 2011 سووریا، ئەمریکا تا ڕووخانی ڕژێمەکەی بنەماڵەی ئەسەد بەردەوام سزای بەسەر سووریادا دەسەپاند بۆئەوەی توانای ڕژێمی بەشار ئەسەد لە دابینکردنی ئەو سەرچاوانەی کە دژ بە هاوڵاتیانی سووری بەکاریدەهێنان کەمبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
35 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان