
ماڵپەری حکومەتی بەریتانیا کە زانیاری و هۆشدارییەکانی بە زمانی کوردی بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆچبەران بڵاوکردووەتەوە
ئاڤا نیوز
ماڵپەڕی فەرمیی حكومەتی بەریتانیا چەند ڕاستییەك دەربارەی كۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا بە زمانی كوردی بڵاودەكاتەوە، هۆشداریش بە كۆچبەران دەدات لەوەی ببنە قوربانیی باندەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤ.
وێنە گەورەکە: ماڵپەرەکە کە سەر بە حکومەتی بەریتانیایە، خاڵە نەرێنییەکان، مەترسییەکان و هۆکارەکانی کۆچکردنی بە زمانی کوردی - سۆرانی بڵاوکردووەتەوە. ئەمەش لەپێناو هۆشیارکردنەوەی کۆچبەرانی کورد کە بە بەشێوەی قاچاخ دەچنە بەریتانیا.
خاڵە نەرێنییەكان: حكومەتی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەكات، هەوڵی هاتنە ناو بەریتانیا بە قاچاخ جگە لەوەی تێچووی زۆرە، لە هەمان كاتدا بەپێی یاسای نوێی كۆچ، كۆچبەر دەستگیر دەكرێت و دیپۆرت دەكرێتەوە، ئەگەریش كۆچبەر خۆی لە حكومەت بشارێتەوە، ئەوا ئەگەری دەستكەوتنی كار و پەیداكردنی بژێوی ژیان، ئێجگار سەخت دەبێت و لە هیچ شوێنێك كاری دەست ناكەوێت.
مەترسی پێشبینیكراو: باندەكانی بەقاچاخبردن، بەردەوام ئەوە بە كۆچبەران دەڵێن كە "گەیشتن بە بەریتانیا هیچ مەترسییەكی نییە." بەڵام ئامارەكانی ساڵانی ڕابردوو ئاشكرای دەكەن، دەیان كەس لە هەوڵی گەیشتن بەو وڵاتە لەڕێگەی بارهەڵگرەكان یاخود بەلەمی بچووك، گیانیان لەدەستداوە یاخود بە سەختی بریندار بوون و ئەندامی جەستەیان بەیەكجاری پەكی كەوتووە. هاوكات ئەگەری بەكۆیلەكردنی كۆچبەران هەیە لەلایەن تۆڕەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤ، بەو پێیەی هیچ ناسنامەیەكی نییە و هیچ لایەنێكی فەرمیش داكۆكی لێ ناكات و وەك هاووڵاتییەكی ئاسایی مافەكانی پارێزراو نییە.
هۆكارە زانراوەكان: قاچاخچییەكان لەپێناو دەسكەوتنی زۆرترین قازانج، زۆرترین كۆچبەر لەنێو بەلەمی بچووك باردەكەن كە ئەمەش كێشی بەلەمەكە قورس دەكات و ئەگەری نغرۆبوون یاخود تێكشكانی، لە ئان و ساتدایە.
ماڵپەرەکە بەزمانی کوردی باسی کەناڵی ئینگلیز دەکات و نووسیویەتی، "ساردی ئاوی كەناڵی ئینگلیز وا دەكات، لەكاتی نقومبوونی بەلەم، تیمەكانی فریاگوزاری نەتوانن دەستبەجێ بگەنە شوێنی ڕووداوەكە و سەرەنجام لە سەرما ڕەق دەبنەوە.
لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەی ماڵپەرەکە، هۆشداری دراوە کە، "كوشتن یاخود برینداربوونی سەختی ئەوانەی خۆیان بە ژێری بارهەڵگرەكانەوە دەلكێنن".
لەلایەکی دیکە: بەریتانیا و وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا بەهەماهەنگی کاردەکەن بۆ ڕێگەگرتن لە هاتنەناوەوەی كۆچبەرانی نایاسایی بۆ بەریتانیا، بۆ ئەم مەبەستەش ڕێككەوتنی فەرمی لەنێوانیان واژۆ كراوە و كەوتووەتە بواری جێبەجێكردن.
باکگراوند: ساڵانە بەڕێگەی قاچاخ و نایاسایی، هەزار کەس لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەنێویاندا سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها وڵاتانی ئەفریقا دەچنە بەریتانیا، بەوهۆیەشەوە دەیان کەس لەڕێگەی گەیشتن بەو وڵاتە بوونەتە قوربانی.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان