مەحسوون قرمزیگول: لە تورکیا کێشەی گەورەتر لە تیرۆرمان هەیە ئەویش گەندەڵییە
- هەواڵ
- 17 ئایار

مەحسوون قرمزیگول، هونەرمەندی بەناوبانگی تورکیا
ئاڤا نیوز
مەحسوون قرمزیگول، هونەرمەندی بەناوبانگی تورکیا کە بە ڕەچەڵەک کوردە، ڕەخنە لە بوونی گەندەڵی لە تورکیا دەگرێت و دەڵێت: لە تورکیا کێشەی گەورەتر لە تیرۆر هەیە، ئەویش گەندەڵییە، ئەگەر ئاشتەواییش بەدی بێت، تا گەندەڵی و نادادی هەبێت، هیج کات ئەم وڵاتە ئاسوودەیی بەخۆیەوە نابینێت.
وێنە گەورەکە: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، کاردانەوەی جیاوازی لە نێوان چین و توێژەکانی نێو تورکیا لێکەوتەوە. هونەرمەندانیش بەشێک بوون لە دەربڕینی کاردانەوەکان.
چی ڕوویدا: لیستێک بەناوی هونەرمەندان بڵاوکراوەتەوە گوایە ئەو هونەرمەندانە دەڵێن "تورکیایەکی بێ تیرۆریان ناوێت"، لە لیستەکە ناوی قرمزیگولی تێدا بووە، ناوبراو ڕەتی دەکاتەوە داوای شتێکی لەو شێوەیەی کردبێت و دەڵێت، ئەو ڕۆژانەی من گۆرانیم بۆ ئاشتی و برایەتی دەوت، من دەمگوت دایکان جەرگ سووتاو نەبن، ئێوە نەتاندەزانی لە کوێش وەستاون.
بڵاوکراوەی فەرمی: مەحسوون قرمزیگول لە ئێکس نووسیویەتی: لەم وڵاتە کێشەی لە تیرۆر گەورەترمان هەیە ئەویش "گەندەڵییە"، لە بنەڕەتدا ئەوەی داهاتی ئەم وڵاتە دەبات "سیاسەتمەدار و بەرپرسە گەندەڵەکانن". ئەگەر ئاشتەواییش بەدی بێت، ئەوا تا کێشەی گەندەڵی و لە تورکیا هەبێت، خەڵکی هیچ کات ئاسوودە و دڵخۆش نابن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم قسانەی قرمزیگول لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەمەوبەر زیاترە لە 100 ئەندامی جەهەپە لەگەڵ ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ بە تۆمەتی"گەندەڵیکردن" دەستگیرکران.
باکگراوند: مەحسوون قرمزیگول، هونەرمەندێکی دیار و گەورەی تورکیایە، بە ڕەچەڵەک کوردە و خاوەنی جەماوەرێکی گەورەیە لەو وڵاتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
36 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان