
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری ئێران بە تووندی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە و ڕایدەگەیێنێت، ترەمپ و هەموو جیهان دڵنیا دەکەینەوە کە ئێران هەرگیز دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی نابێت.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێک لە لووتکەی وڵاتانی کەنداو لە ڕیازی پایتەختی سعودییە بە سەرۆک و پاشاکانی کەنداوی ڕاگەیاند کە هەرگیز ڕێگە نادات ئێران ببێت بە خاونی چەکی ئەتۆم، لەئەگەری دەرستبەردارنەبوونی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، دانوستاندنەکان شکست دەهێنن و ئێران ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئەمڕۆ لە کۆڕبەندی گفتوگۆی ئێران بەشداریکرد و بە تووندی وەڵامی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و ڕایگەیاند: " ترەمپ گوتی هەرگیز ڕێگە بە ئێران نادەم ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆم، هەر جۆرێک کە دەتەوێت دەبێت ئەو ڕاستییە قبووڵ بکەیت، من وەک مرۆڤێک هەرگیز زۆرداریی قبوڵ ناکەم، چی دەکەیت بیکە، من زۆرداریی قبوڵ ناکەم، دەبێت دڵنیابیت هەرگیز دەستبەرداریی بەرنامەی ئەتۆمییەکانمان نابین و لە هیچ هەڕەشەیەک ناترسین، ئێمە لە شەهیدبوونیش ناترسین."
- لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوەکرد، هەموو مرۆڤەکان مافی ژیانیان لەم جیهانەدا هەیە، ئەگەر ئەم مافە قبووڵ بکەین دەبێت ڕێز لە یەکتر بگرین، ئەگەر ڕێز لە مافەکانی یەکتر بگرین هیچ جەنگ و وێرانکارییەک ڕوونادات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
58 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان