ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان: مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی گەرەنتی کراوە
- هەواڵ
- 19 ئایار

دراوی عێراقی جۆری 25 هەزار دیناری
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمان عێراق دەڵێت، هەرچەندە دابەزینی نرخی نەوت ئاستەنگ بۆ کاروباری دەوڵەت دروستدەکات و کورتهێنان زیاتر دەکات، بەڵام دۆسیەی مووچە هیچ گرفتێکی بۆ دروست نابێت و بە تەواوی گەرەنتی کراوە.
وێنە گەورەکە: لە بودجەی سێ ساڵەی عێراقدا نرخی بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێنراوە، بەڵام ئێستا بەهای بەرمیلێک نەوت بە دەوروبەری 65 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش کورتهێنان لە بودجەدا زیاتر دەکات.
لێدوانی فەرمی: حوسێن موئنس، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئاستەنگییەک چەند بژاردەیەکی لەبەردەستە، "دۆخی ئێستای وڵاتیش مایەی نیگەرانیی نییە و دۆسیەی مووچە هیچ گرفتێکی بۆ دروستنابێت".
زانیاریی زیاتر: بەوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی دواکەوتنی ناردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 ئاماژەیەکی نەرێنییە و دانانی نرخی نەوتیش بە 70 دۆلار لە بودجەدا، چیتر کرداریی نییە و پێویستە لەسەر بۆچوونی شارەزایان هەمواربکرێتەوە، بەهۆی پشت بەستنی وڵاتیش بە یەک سەرچاوەی داهات بابەتی خشتەی بودجە وەک ئاستەنگییەک بۆ حکومەت و خەڵک دەبینرێت بۆیە دەبێت بەڕێوەبردن و پلانێکی دروست دابنرێت بەجۆرێک لەگەڵ دۆخی ئێستای عێراق بگونجێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان