دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا - ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
ترەمپ هەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ ڕاگرتنی جەنگ لەنێوان ئۆکراینا و ڕووسیا و دەڵێ، "تا خۆم نەیەمە سەر هێڵ و قسە لەگەڵ پوتندا نەکەم، ئەم جەنگە ناوەستێ".
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەم زۆر بەباشی لەگەڵ پووتین بەڕێوەچوو، ڕووسیا و ئۆکراینا دەستبەجێ دانوستانەکان بەرەو ئاگربەست و لەوەش گرنگتر کۆتایی هاتنی جەنگ دەست پێدەکەن، هەردوولایان لەسەر مەرجەکانیان گفتوگۆ دەکەن، چونکە خۆیان وردەکارییەکان دەزانن.
- ڕووسیا دەیەوێت پەیوەندییەکی بازرگانی گەورەی لەگەڵ ئەمریکا هەبێت کاتێک "ئەم خوێنڕشتنە کارەساتبارە کۆتایی دێت و منیش لەگەڵ ئەوەدام".
- دەرفەتێکی گەورە بۆ ڕووسیا هەیە کە بڕێک سامانی زۆر و هەلی کار دروست بکات، تواناکانی بێ سنوورە. بە هەمان شێوە ئۆکراینا دەتوانێت سوودمەندێکی گەورە بێت لەسەر بازرگانی، لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی وڵاتەکەیدا.
- "دوای گفتوگۆکانم لەگەڵ پوتین، بە ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی و سەرۆکەکانی وڵاتانی فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و جۆرجیا و فینلاند و ئەوروپام وت دەبێت دەستبەجێ دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا دەستپێبکاتەوە، ڤاتیکان ئامادەیی نیشانداوە کە ئارەزوو دەکەن میوانداری دانوستانەکان بکەن".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: پوتین ڕایگەیاند، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاندووە و ڕاشکاوانە و مانادار و زۆر بەسوود بووە.
- "لە پەیوەندییەکەماندا ترەمپ ئاماژەی بەوەکردووە، ڕووسیا لەگەڵ چارەسەری ئاشتییانەی قەیرانی ئۆکراینادایە".
- ڕووسیا ئامادەیە لەگەڵ کیێڤ کار لەسەر یاداشتێک بکات سەبارەت بە پەیماننامەی ئاشتی داهاتوو.
- "پێویستە ڕەگ و ڕیشەی ململانێی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا نەهێڵرێت و ئەگەر هەیە بگەینە ئاگربەست".
- دانوستانەکانی ئیستەنبووڵ جیهان دەخاتە سەر ڕێگەی ڕاست و بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکانی ئۆکراینا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت