
ئاڤا نیوز
هەزاران وارسی خانەنشینان کۆچکردوو مانگانە سوودمەند دەبن لە مووچەی دایک و باوکی کۆچکردوویان، بەگوێرەی ڕێنماییەکانیش ئەو مووچە تا تەمەنێكی دیاریکراو دەدرێت بە وارسان.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژانە وارسی کەسانی کۆچکردوو پەیوەندییان بە ئاڤا میدیاوە کردووە تاوەکو بەدواداچوونیان بۆ بکرێت لەبارەی ئەوەی تاوەکو کەی دەتوانن سوودمەندبن لە وەرگرتنی مووچە، ئاڤاش وەڵامی لەلایەنی پەیوەندیدار بۆ وەرگرتوونەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕایگەیاندووە، کەمترین مووچەی خانەنشینی مردوو ئەوانەی کە میراتگریان هەیە 400 هەزار دینار وەکو بنەما جێگیر کراوە، بەمشێوەیە:-
یەک میراتگر %80ـی مووچە وەردەگرێت، 320 هەزار دینارە.
دوو میراتگر %80ـی مووچە وەردەگرن، 360 هەزار دینارە.
سێ میراتگر و زیاتر %100ـی مووچە وەردەگرن ، واتا 400 هەزار دینار.
- کاتێک یەکێک لەو میراتگرانە ئیتر ناتوانێت ئەو مووچە وەربگرێت، ڕاستەوخۆ دەدرێت بە میراتگرێکی دیکەی لەخۆی بچووکتر.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، کچی ماڵ دەتوانێت تاوەکو شوو دەکات مووچەی میراتگری وەربگرێت، کوڕیش تاوەکو تەمەنی 18ساڵی ئەو مووچەیەی بۆ خەرج دەکرێت، گەر هاتوو قوتابیش بوو تاوەکو تەمەنی 26 ساڵی مووچەی بۆ خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون