
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی قسە بۆ ئاڤا میدیا دەکات
ئاڤا نیوز
دوای واژۆکردنی دوو گرێبەست لە بواری وەبەرهێنانی نەوت و غاز لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، هاتنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ هەرێمی کوردستان سوودی بۆ هەردوولا دەبێت.
وێنە گەورەکە: ڕێککەوتی 19-5-2025، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوو گرێبەست لە بواری نەوت و وزە لەنێوان کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرژی' و 'وێستێرن زاگرۆس'ی ئەمریکی و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان واژۆ کرا.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەمریکا دۆستایەتییەکی کۆنمان هەیە، پێمان خۆشە کۆمپانیا ئەمریکییەکان بێن لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن، ئەمەش سوودی بۆ هەردوولا دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکوەزیرانی کوردستان گوتیشی، کاتێک پەیوەندی و بەرژەوەندیی هاوبەش تێکەڵ دەبن، ئەو پەیوەندییە دەچێتە بوارێکی دیکە و قووڵتر دەبێت، کە لە بەرژەوەندی هەموولایەک دەبێت.
لەلایەکی دیکە: هەر دوای واژۆکردنی گرێبەستەکان، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: ''قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئەمەریکا دەست پێدەکات. گوتیشی، بە واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لەگەڵ HKN Energy و WesternZagros Resources کە بەهایان دەیان ملیار دۆلارە، کارەبا بۆ ملیۆنان کەس دابین دەکات و هەلی کار دەڕەخسێنێت و ئابووری کوردستان بەهێزتر دەکات.''
خاڵە ئەرێنییەکان: سەبارەت بە ئامانجی گرێبەستەکان، بەگوێرەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆییە لە ڕێگای زیادکردنی بەرهەمی گازی سروشتیی بۆ دابینکردنی سووتەمەنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای بەردەوام بۆ هەموو ناوچەکانی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئینێرجی لە کێڵگەی گازی میران لە بازیان و وێستێرن زاگرۆس لە بلۆکی هاوبەشی کێڵگەی تۆپخانە-کوردمیر لە گەرمیان دەست بەکارکردن دەکەن و بەهای ڕێککەوتنەکە 110 ملیار دۆلارە و پرۆژەکان بە چەند قۆناغێک جێبەجێدەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 45 چرکە لەمەوپێش
ئیسرائیل پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
ژەنەراڵێکی ئەمریکا بۆ ئاڤا: گرژییەکان زۆر زیاتر دەبن
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- جیهان
- 45 چرکە لەمەوپێش
ئیسرائیل پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
ژەنەراڵێکی ئەمریکا بۆ ئاڤا: گرژییەکان زۆر زیاتر دەبن
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل داوا لە دانیشتوانی زۆنی 18ـی تاران دەکات چۆڵی بکەن