لە عێراق لە مانگێکدا زیاتر لە پێنج هەزار و 500 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار دەکرێت
- هەواڵ
- 21 ئایار

وێنەی ژن و پیاوێک
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی داتاکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، تەنیا لە ماوەی مانگی نیسانی ئەمساڵ زیاتر لە پێنج هەزار 500 حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاکانی عێراق تۆمار کراون.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی داتاکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی بۆ حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ، 28 هەزار و 853 گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکان تۆمارکراون، هاوکات هەر لەو ماوەیەدا پێنج هەزار و 665 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمار کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی داتاکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، بەغدا، نەجەف، بەسرە و نەینەوا لە ڕیزی پێشەوە دێن لە تۆمارکردنی بەرزترین ڕێژەی گرێبەستی هاوسەرگیری. لە هەمان کاتدا ئەنبار، نەینەوا، بەغدا و بەسرە لە ڕیزی پێشەوە دێن لە تۆمارکردنی بەرزترین ڕێژەی جیابوونەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی پۆلێنبەندی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ، دیارترین هۆکارەکانی جیابوونەوە بریتین لە: کەمی ڕۆشنبیری خێزانی، لێکتێنەگەیشتن، تووندوتیژیی خێزانی، دەستوەردانی کەسوکار، بەشوودانی پێشوەختە، دۆخی دارایی، خیانەتی هاوسەرگیری، خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و فرەژنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
30 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان