
هەڵگرتنەوەی پەتاتە لە قەزای بەردەڕەش. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە سنووری قەزای بەردەڕەشی پارێزگای دهۆک، 25 هەزار دۆنم پەتاتە چێنراوە و لەئێستادا هەڵکەندنی دەستپێکردووە.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نویەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەت بە بواری بەرهەمی کشتوکاڵی دراوە و هەناردەی دەرەوەش کراوە، بەرووبوومی پەتاتەش نزیکەی پێنج ساڵە گەشەی کردووە، دەشتی ناوکوڕ لە سنووری قەزای بەردەڕەش زۆرترین ڕێژەی پەتاتەی لێ دەچێنرێت.
لێدوان فەرمی: ئەندازیار تەحسین سلێمان، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی بەردەڕەش بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە 20ـی مانگەوە هەڵکەندنی پەتاتە دەستپێکردووە و هەتا مانگی هەشت بەردەوام دەبێت، لە سنووری قەزای بەردەڕەش 25 هەزار دۆنم زەوی بە پەتاتە چێنراوە بە هەردوو جۆری خواردن و پیشەسازی، پێشبینی دەکەین زیاتر لە 300 هەزار تۆن بەرهەمی ببێت.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری کشتوکاڵی بەردەڕەش دەڵێت، ساڵانە کەرتی تایبەت بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی چوار تا هەشت هەزار تۆن پەتاتە ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکات، هاوکات ڕێژەیەکی زۆر بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەنێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ گۆڕانکاری کەش و هەوا و نەخۆشی، هیچ کاریگەری لەسەر پەتاتە نەبووە و پەتاتەیەکی زۆر باش بەرهەم هاتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات