
دیمەنی فڕۆکەی جامبۆ سوپەر لوکس
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا فڕۆکەکەی قەتەری وەک فڕۆکەی فەرمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 2025-05-22، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا قبوڵکردنی فڕۆکەیەکی گرانبەهای 'بۆینگ 747'ـی ڕاگەیاند کە دیارییەکی قەتەرە و بڕیاریدا بە فەرمی بکرێتە فڕۆکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمەش دوای ئەوەی مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بڵاوکراوەی فەرمی: پێنتاگۆن بڵاویکردەوە، پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر ئەو فڕۆکەیە داوە بۆ ئەوەی وەک فڕۆکەی فەرمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەکاربهێنرێت، و پێنتاگۆن ڕێکاری پێویست بۆ دڵنیابوون لە مەرجە ئەمنییەکانی فڕۆکەکە دەگرێتەبەر.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: جاک شومەر، سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دوای بڕیارەکەی پێنتاگۆن ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژێکی تاریکە لە مێژووی وڵاتەکەمان، سەرۆکی ئەمریکا بە ئاشکرا گەورەترین بەرتیلی لە حکومەتێکی بیانی وەرگرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فڕۆکەکە ناوی جامبۆ سوپەر لوکسە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و ناوازە دروستکراوە بە کۆشکێکی فڕیو لە ئاسماندا ناسراوە، خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی میری قەتەر و بە نرخترین دیارییە کە تائێستا لەلایەن حکومەتێکی بیانییەوە بدرێت بە ئەمریکا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان