مەسرور بارزانی لە یاداشتنامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: دەتوانین بەیەكەوە شتی زیاتر بونیاد بنێین
- هەواڵ
- 23 ئایار

دیمەنی دەستنووسەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دەفتەری یاداشتەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بە دەستنووسی خۆی لە دەفتەری یاداشتەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نووسیویەتی، ئێستا دڵنیاین کە دەتوانین پێکەوە شتی زیاتر بوونیاد بنێین.
وێنە گەورەکە: ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە ئەمریکایە و زیاتر لە 20 کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیر و کۆنگرێسمان و سیناتۆرەكانی ئەمریکا کردووە، ئەمە جگە لە سەرپەرشتیكردنی واژۆكردنی دوو گرێبەستی گەورەی بواری وزە بە بەهای 110 ملیار دۆلار.
چیرۆكی سەرەكی: دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، و بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە دەفتەری یاداشتەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، بەدەستنووسی خۆی یاداشتێك تۆمار دەكات.
دەقی دەستنووسەكە: "جێگەی خۆشحاڵیمە جارێكی دیكە دەگەڕێمەوە واشنتن و لەگەڵ جەنابی ڕۆبیۆ كۆدەبمەوە. ئێمە سوپاسگوزاری هەموو ئەو پاڵپشتییانەین كە ئەمریكا بە ئێمەی داوە، ئێستا پێمانوایە، دەتوانین بەیەكەوە شتی زیاتر بونیاد بنێین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت