
دیمەنێکی ئاگرکەوتنەوە
ئاڤا نیوز
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 700 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و نزیک بە نیوەی ڕووداوەکانیش لە دوو هەفتەی ڕابردوودا و لە دوای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ڕوویانداوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و دروێنەکردنی گەنم و جۆ, ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەش زیاد دەکات، ئەمساڵ بەهۆی وشکی دەشتودەر و کەمی بارانبارین چاوەرێ دەکرێت ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە زیاتربن.
ئامارە فەرمییەکان: بەپێی ئامارەکان ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانیی پارێزگا و شار و شارۆچکەکان وەرگیراون، ڕووداوەکان بەم جۆرەبوون:
- لە هەولێر، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا 440 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، تەنیا لە 24 ڕۆژی ڕابردووشدا 84 ڕووداویان ڕوویداوە، دوایین ڕووداویشیان ئاگرەکەی دووشەوی ڕابردووی ناحیەی شەمامک بوو کە هەزاران دۆنم زەوی داچێنراو بە گەنمی جووتیاران سووتا و زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە.
- لە دهۆکیش 45 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە.
- لە هەڵەبجە لە پێنج مانگی ئەمساڵدا 60 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، تەنیا لە مانگی ڕابردوودا 20 ڕووداویان تۆمارکراوە.
- لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا 10 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە هەبووە.
- لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش، لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا پێنج ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە.
- هەرچی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە، تەنیا لەم مانگەدا 51 حالەتی ئاگرکەوتنە هەبووە.
- لە ئاکرێش لە ماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوودا 81 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە.
زانیاریی زیاتر: پەیوەست بە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سلێمانی هیچ ئامارێکی لەبەردەست نەبوو بەو هۆیەی لەو بەڕێوەبەرایەتییە ئامارەکان شەش مانگ جارێک کۆدەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت