سەرۆکی دەزگا ئەمنییەکانی 12 پارێزگا لە سووریا جگە لە ناوچە کوردییەکان دادەمەزرێن
- هەواڵ
- 25 ئایار

دیمەنی گشتی دانیشتووانی سووریا. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی سووریا، سەرۆکی دەزگا ئەمنییەکان لە 12 پارێزگا دادەمەزرێنێت، بەڵام دامەزراندنەکە ناوچە کوردییەکانی نەگرتەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێکە لە گۆرانکارییەکانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی دەزگا ئەمنیی و سەربازییەکانی.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی ناوخۆی سووریا، وێنەی 12 فەرماندەی سەربازی بە پلەی سەربازی جیاواز لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 12سەرۆکی دەزگا ئەمنییەکان بۆ ناوخۆی سووریا دامەزراندووە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ناوخۆی سووریا هیچ زانیارییەکی دەربارەی ئەو فەرماندانە بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام چەند کەسێکی تێدایە کە پێشووتر لە ڕیزەکانی تەحریر ولشام بوونە و لە هێرشەکەی ئیدلیب بەشداربوونە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دەستبەکاربوونەکان پارێزگاری حەسەکە و ڕەقە یان نەگرتەوە، کە دەکەونە ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەری کورد، کە تا ئێستا دیمەشق لەگەڵیان نەگەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی سەبارەت بە ئایندەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی.
لەلایەکی دیکەوە: لە ڕاگەیێنراویکی دیکەدا، وەزارەتەکە دیاریکردنی شەش یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی ڕاگەیاند کە کاروباری ئەمنی و مەدەنی و کارگێڕی بەڕێوەدەبەن. ئەم هەنگاوە ئاماژەیە بۆ هەوڵەکانی دەسەڵات بۆ چەسپاندنی پێکهاتەی ئیداری و ئەمنی خۆیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان