سەعدی پیرە: کورد لە نەینەوا زۆرینە نییە دەبێ لەگەڵ لایەنی دیکە هاوپەیمانێتی بکات
- هەواڵ
- 26 ئایار
ئاڤا نیوز
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ دوو لایەنی عەرەبی لە نەینەوا هاوپەیمانێتی کردووە، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبەکەش دەڵێت، هاوپەیمانێتییەکە نابێتە هۆی پەرتکردنی دەنگی کورد.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش لەگەڵ حیزبی مەسیری نیشتمانی، بە سەرۆکایەتی ئەنجام عەلی عومەر و حیزبی ڕەفعەی نیشتمانی، بە سەرۆکایەتی ڕافع سالم ئەحمەد هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنەکە پێکهێناوە.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "لەگەڵ دوو حزبی پێشکەوتووخوازی عەرەبی هاوپەیمانێتیمان لە نەینەوا کردووە، پێموایە حزبە کوردییەکانی دیکەش هەوڵ بۆ ئەم هاوپەیمانێتیە بدەن بە ئاراستەی پێکەوە کارکردن، لە قازانجی کورد دەبێت".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەعدی پیرە، ئەم هاوپەیمانێتیەی ئەوان نابێتە هۆی پەرتکردنی دەنگی کورد، بەپێچەوانەوە ئەوانە بەرەو لیستی یەکێتی دێن هیچ نەبێت هەڵوێستی نەرێنیان بەرامبەر بە پرسی کورد نابێت، چونکە کورد لە مووسڵ زۆرینە نییە، بۆیە دەبێت کورد هاوپەیمانێتی بەهێزی لە مووسڵ هەبێت و ئەمەش پێگەی کورد بەهێزتر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت