
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
بڕیارە سەرۆککۆماری ئێران سەردانی مەسقەتی پایتەختی عومان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا دانوستاندنە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕووبەڕووی هەندێک ئاڵنگاری بووەتەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕۆژی سێشەممە 27-5-2025، سەردانی مەسقەتی پایتەختی عومان دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە تاران ڕایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی پزیشکیان بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە ئابوورییەکان و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە، بەڵام بەپێی میدیاکانی ئێران ئامانجی سەرەکی سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی دانوستاندنە ئەتۆمییەکانی نێوان تاران و واشنتن دەگەڕێننەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەمریکا و ئێران ناکۆکن لەسەر پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن تارانەوە، وەستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆمی تاران، مەرجی سەرەکی ئەمریکایە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک، بەڵام تاران بە هەموو شێوەیەک ڕەتیدەکاتەوە دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت.
قووڵتر: ئێران و ئەمریکا لە 12-4-2025ـەوە پێنج گەڕی دانوستاندنی ناڕاستەوخۆیان بە نێوەندگیریی عومان ئەنجامداوە، هەردوولا ئەنجامی دانوستاندنەکان بە ئەرێنی و بەرهەمدار وەسف دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی گشتگیر.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
37 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان