بە تۆمەتی دزینی پارەی کارمەندانی سەرژمێری بەرپرسێکی پلاندانانی عێراق زیندانی دەکرێت
- هەواڵ
- 28 ئایار

دیمەنی دوو بژمێر لەکاتی وەرگرتنی داتا و زانیاریی لە هاووڵاتییەک. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری بەشی ئامار لە پارێزگای سەڵاحەددین بە تۆمەتی دزینی پارەی بژمێرەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ دەرکرا.
وێنە گەورەکە: گەندەڵی بووەتە دیاردەیەکی مەترسیدار لە عێراق و باڵی بەسەر هەموو بوارەکانی ژیاندا کێشاوە و زۆرجاریش بووەتە کۆسپ لەبەردەم بووژانەوەی ئابووری و گەشەکردن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادگای تاوانەکانی سەڵاحەددین سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەری بەشی ئامار لە پارێزگاکە دەرکرد بە تۆمەتی دزینی پارەی تەرخانکراوی ئەو بژمێرانەی وەک فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرژمێری گشتی دانیشتووان کاریان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر بژمێرێک بۆ هەر مانگێك كاركردن بڕی 250 هەزار دیناری پێدەدەرێت، بە گشتی بژمێرەكان دوو مانگ كاریان كردووە و بەڕێوەبەرەكانیش سێ تاوەكو پێنج مانگ كاریان كردووە.
باکگراوند: لە ڕۆژانی 20 و 21ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرژمێریی گشتی لە هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. تێیدا 120 هەزار بژمێر پرۆسەکەیان بەڕێوەبرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
41 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان