
وێنەی کوژراوەکەی پیرەمەگروون
ئاڤا نیوز
لە شارۆچکەی پیرەمەگرون لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو دراوسێدا کەسێک کوژرا.
چیرۆکی سەرەکی: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 30-5-2025 لە شارۆچکەی پیرەمەگرون، دوو دراوسێ دەبێتە شەڕیان و یەکێکیان بە بەرد لە سەری ئەوەی دیکەیان دەدا و بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ زانیاری گەیشتە دەست مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگرون کە لە گەڕەکی ئاسۆس لە شارۆچکەی پیرەمەگرون شەڕ ڕوویداوە و کەسێک بریندارە، هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و بریندار بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە کە بەرد کێشرابوو بە سەریدا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، دوای تێپەڕبوونی کاتژمێرێک بەسەر ڕووداوەکە، پۆلیس تۆمەتبارەکەی دەستگیر کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆمەتبار ناوی (س، ح ، ع) تەمەنی 45 ساڵە و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
30 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان