
کۆبوونەوەی پارێزگاری هەڵەبجە و سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، سەرۆكی دادگای بەرایی هەڵەبجە، سەرۆكی فەرمانگەی داواكاری گشتیی هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
دوای بەفەرمی بوونی بە چوارەم پارێزگای هەرێمی كوردستان و نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق، هەوڵەكان بۆ كردنەوەی سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوە (إستئناف)ـی ناوچەی هەڵەبجە چڕتر بوونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی هەیكەلیەتی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە هەرێمی كوردستان و عێراق، هەر پارێزگایەك پێویستە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی تایبەت بەخۆی هەبێت، ئێستا سێ دادگای تێهەڵچوونەوە لە هەرسێ پارێزگاكەی دیكەی هەرێمی كوردستان هەن.
هۆكارە زانراوەكان: بەو پێیەی پێشتر هەڵەبجە بەفەرمی نەببووە پارێزگا، تا ئێستا دادگای تێهەڵچوونەوەی نییە و سەرجەم دۆسیەكانی داوا بۆ پێداچوونەوە و تانەگرتن لێی، بۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی دەگەڕێندرایەوە، ئەمەش جگە لەوەی بارگرانی زۆری لەسەر ڕەوتی دادوەریی پارێزگای سلێمانی دروستكردووە، هاوكات دەبێتە هۆی درەنگكەوتنی یەكلاییبوونەوەی دۆسیەكانی دادگا و پەككەوتنی ڕێكارە دادوەرییەكان.
چی ڕوودەدات: لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەكان بۆ كردنەوەی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەڵەبجە، لەدیوانی پارێزگای هەڵەبجە بە ئامادەبوونی هەریەك لە نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، قایمقامی قەزای ناوەندی، سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، سەرۆكی دادگای بەرایی هەڵەبجە، سەرۆكی فەرمانگەی داواكاری گشتیی هەڵەبجە، كۆبوونەوەیەكی فراوان كرا و گفتوگۆی تێروتەسەل دەربارەی ڕێكارە ئیدارییە پێویستەكان كرا بۆ خێراكردنی هەنگاوەكانی كردنەوەی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەڵەبجە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، شاندی باڵای پارێزگا و دەسەڵاتە دادوەرییەكان، چەند شوێنێكی پێشنیاركراویان لەنزیكەوە بەسەركردەوە كە بڕیارە ببێتە باڵەخانەی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەڵەبجە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت