
دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک ماسی ڕاوکراو و چەند کەرەستەیەکی دیکەی ڕاوەماسی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی ڕاگەیاند. هاوکات ژمارەیەک ماسی ڕاوکراو و چەند کەرەستەیەکی دیکەی ڕاوەماسی دەستی بەسەردا گیرا.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: تیمێکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت لە کاتی دەرچوون بۆ سەر چەمی دوو ئاوان، توانییان دوو کەس بەتۆمەتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیر بکەن.
هەر بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت، ژمارەیەک ماسی ڕاوکراو لەگەڵ دوو تۆڕ و سێ داو و یەک چەقۆ و یەک ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیراوە.
زانیاریی زیاتر: پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە، بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بگیرێتەبەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی 10-3-2025، بڕیاری قەدەغەی ڕاوە ماسی لە هەرێمی کوردستان چووەتە بوار جێبەجێکردنەوە، بڕیارەکە تا 20-6-2025، بەردەوام دەبێت.
بۆچی گرنگە: هەموو ساڵ لە وەرزی گەرا دانانی ماسیدا وەزارەتی کشتووکاڵ قەدەغەی ڕاوکردنی ماسی ڕادەگەیێنێت، ئەمەش لە پێناو پاراستن و هێشتنەوەی سامانی ماسییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
23 خولەک لەمەوپێش

له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش

هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول

دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان






