
سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک لە مەراسیمی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی -کوردستان لە شاری دهۆک، سەرچاوەی وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە بەردەوام دەبن لەسەر باشترکردنی گوزەرانی خەڵکی کوردستان، واژۆکردنی دوو گرێبەست لەگەڵ دوو کۆمپانیا ئەمریکییەکە بە نموونە دەهێنێتەوە و بە "داینەمۆی گەشەی ئابووری ڕەخساندنی هەلی کار" وەسفیان دەکات. بەڵێنیش دەدات خۆشگوزەرانی و گەشەی ئابوورییەکی گشتگیر بەدیبھێنن و کوردستان بە بازاڕی ھەرێمی و نێودەوڵەتی ببەستنەوە.
وێنە گەورەکە: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی - کوردستان لە شاری دهۆک، وتارێکی پێشکەش کرد و چەند پەیامێکی نوێی ڕاگەیاند، بەڕوونی دیدگای خۆی بۆ حکومڕانی شی کردەوە، باسی لە پرۆژە نوێیەکانی حکومەت لە سەردەمی کابینەی نۆیەم و چاکسازییەکانی حکومەت لە بوارە جیا جیاکان و پلانی حکومەتیش بۆ داهاتوو کرد.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بە پرۆسەی چاکسازی کرد لە سەرجەم بوارەکان و دەزگاکانی حکومەت، لەمبارەیەوە گوتی: "ئەم چاکسازییانە تەنیا بیرۆکە نین، بەڵکو ڕاستەوخۆ کاریگەری بەرچاویان دەبێت لە سەر باشترکردنی گوزەرانی خەڵکی کوردستان. ئێمە خۆشگوزەرانی و گەشەی ئابوورییەکی گشتگیر بەدیدەھێنین و کوردستان بە بازاڕی ھەرێمی و نێودەوڵەتی دەبەستینەوە".
کاریگەری و لێکەوتەکان: سەرۆکوەزیران سەردانەکەی بۆ ئەمریکا و واژۆکردنی دوو گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی و وێسترین زاگرۆس بە بەهای 110 ملیار دۆلار لە بواری نەوت و گازدا، بە "سەرەتای قۆناخێکی زۆر باش" دانا بەم ئاراستەیەدا. گرێبەستەکانی بە"ستراتیژی" وەسف کرد و گوتی : "دەبنە داینەمۆی گەشەی ئابووری و وەبەرھێنان و داهێنان. لەوەش گرنگتر دەرفەتی کاری زۆر باش و ئاستبەرز لە سێکتەرە جیاوازەکانی کوردستان دەڕەخسێنن".
ئەو مانایەی دەگەیێنێت: لە وتارەکەیدا مەسرور بارزانی پێداگری لەسەر بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابووریی گشتیگر کرد: "بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، کوردستان ئەو پێشکەوتنەی نیشاندا کە ئەو سەربەخۆییە ئابوورییەی بەدەستمان ھێنا، بەھۆی نەوتەوە نەبووە، بەڵکو دنیابینییەکی ئابوورییانەیە کە لەسەر بنەمای پەرەپێدانی کەرتە نانەوتییەکان وەک بانکی و کشتوکاڵی داڕێژراوە". جەختیشی کردەوە "لەسەر بنەمای ئەم دنیابینییە بەردی بناغەی کوردستانێکی بەھێزتر و خۆڕاگر دادەنێین".
پێدراوە ڕاستەکان: مەسرور بارزانی کە لە ناوەڕاستی ساڵی 2019 سەرۆکایەتیی حکومەتی کوردستانی لەدەستە، ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی وەکو نموونە هێنایەوە کە لەو ماوەیەدا کردوویانە، لەوانە:
. دروستکردنی ڕێگا سەرەکییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان.
. دابینکردنی ئاو بەشێوەیەکی باش و فراوان، دروستکردنی بەنداوی نوێ بۆ پاراستنی داھاتوومان.
. دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام لەڕێگەی (پرۆژەی ڕووناکی)یەوە، یەکێک لە گەورەترین ئاڵنگارییەکانمان دەگۆڕین بۆ گەورەترین دەستکەوت.
. پڕۆژەی هەژماری من بۆ نوێکردنەوە و مۆدێرنکردنی سیستمی بانکیمان کە ھاوشێوەی نیە لە ناوچەکەمان.
. لە کارکردن بەردەوامین لە وەبەرھێنان لە ناوەندەکانی داھێنان و ھاندانی ھاوبەش لەنێوان زانکۆ و کەرتی تەکنەلۆجیادا لەڕێگەی ژیری دەستکردەوە.
. لە هەوڵداین بۆ باشترکردنی سیستمی تەندروستی لە کوردستان و عێراق.
. لە کارکردن بەردەوامین بۆ گۆڕانێکی ستراتیژی لە سیستمی پەروەردە، میکانیزمەکانی دڵنیایی جۆریی بەهێز دەکەین، چاکسازیی کارگێڕی دەکەین، پشتیوانی دامەزراوەکانمان دەکەین لەڕووی کارگێڕی و داراییەوە خۆیان بەڕێوەببەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت