
ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە سنووری سلێمانی
ئاڤا نیوز
لە سنووری سلێمانی ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ ڕووی دا و لە ئەنجامدا كەسێك گیانی لەدەست دا و دوو كەسی دیكەش زامدار بوون.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانە لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ڕووداوی هاتووچۆ ڕوودەدەن و زیانی ماددی و گیانی زۆری لێ دەکەوێتەوە، شارەزایانی ئەو بوارەش چەندین جار هۆکارەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بڵاوی كردەوە: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەڕێگای سەرەكی عەربەت نزیك گونجی خەراجیان، ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕووی دا.
- ئۆتۆمبێل لە جۆری تۆیۆتا پرادۆ، شۆفێرەکەی بە خێراییەکی زۆر ڕۆیشتووە بە هۆی ئەو خێراییە کۆنترۆڵی لەدەست داوە و لە ڕێگا و ئاراستەی خۆی لایداوە خۆی کێشاوە بە بەربەستی ئاسنینی نێوان هەردوو ڕێگاکە پاشان پەڕیوەتەوە بۆ ڕێگای بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هۆندا ـ ئەکسێنت، rەنگی سپی، لە ئەنجامی ئەو پێکدادانە شۆفێری هۆنداکە گیانی لەدەست داوە وە سەرنشینی تەنیشت شۆفێری هۆنداکە بە سەختی برینداربووە وە شۆفێری پرادۆکە برینداربووە.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژانە بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە لە بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتییان بریندار دەبن و بەشێکی دیکەشیان ڕاستەوخۆ گیان لەدەستدەدەن،
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
30 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان