
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سوودانی و ڕافائێل گرۆسی لە بەغدا، سەرچاوە: نووسینگەی سوودانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی پەرەپێدان بە تواناکانی عێراق لە پڕۆگرامی ئاشتییانەی ئەتۆمیدا دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕافائێل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: نەعیم عەبودی، وەزیری پەروەردەی عێراق کە یەکێک بووە لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە دەڵێت: "چەند پڕۆژەیەکمان لە عێراق تاوتوێ کرد، لەوانە بونیاتنانی ریئاکتۆرێکی ئەتۆمی بۆ مەبەستی ئاشتییانە."
چاوەڕوانکراوەکان: لە ڕۆژانی داهاتوودا تیمێک لە شارەزایانی عێراق سەردانی بارەگای سەرەکیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەننا دەکات و لەوێ کار لە سەر داڕشتنی نەخشەڕێگای پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئاشتییانە دەکەن.
باکگراوند: پێشتر عێراق سێ ڕیئاکتۆری ئەتۆمی لە ناوچەی تووەیسە لە باشووی بەغدا هەبوو. یەکێکیان ساڵی 1981 لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا وێران کرا و دووانەکەی دیکەش ساڵی 1991 لەلایەن ئەمریکاوە وێران کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگ دەگیرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: عێراق لە هەموو ململانێ و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە دەپارێزین
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق "بەیانی گومرگی پێشوەخت" بەکاردەخات و داهاتی نانەوتی زیاد دەبێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
داعش لە چیای پەلکانە کۆتایی هات