هەڤاڵ ئەبوبەكر: بەهۆی نەناردنی مووچە هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوە نابەین
- هەواڵ
- 5 حوزەیران

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، وەك ناڕەزاییەتییەک لەبارەی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەڵێ، "ئەمساڵ هیچ ڕێوڕەسمێكی فەرمیی جەژن بەڕێوە نابەین".
وێنە گەورەكە: وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق، بڕیاری ڕاگرتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی داوە، ئەمەش ناڕەزایی زۆری لە ئاستی سەركردایەتیی كورد و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی لێكەوتووەتەوە بەتایبەت كە حكومەتی عێراق، مووچەی فەرمانبەرەكانی خۆی چەند ڕۆژێك پێشخست و پێش هاتنی جەژنی قوربان دابەشی كرد، لەدوایین هەڵوێستیشدا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند, لەمبارەیەوەیە نامەیەكی فەرمی ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات.
بڵاوكراوەی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەكر, پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووك لە پەیامێكیدا دەڵێت: بەڕێزەوە ڕێز لە ئەرک و سرووت و نەریتە ئاینییە باڵا و باوەکانی کۆمەڵگاکەمان دەگرین و نزای حەجێکی وەرگیراو بۆ حاجیان، بەهێزبوونی ئیرادە و خۆڕاگریی و پێکەوەکارکردنی هەمووان دەكەین.
زانیاریی زیاتر: لە پەیامەكەیدا هەڤاڵ ئەبوبەكر، ئاماژەی بە ئەوە داوە كە بەهۆی نەناردنی مووچەوە، وەك ناڕەزاییەك پارێزگای سلێمانی هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوە نابات.
لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هیواخوازم ئەمە ببێتە گوشارێک بۆ سەر بەغدا و بكرێتە هەڵمەتێكی گشتگیر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
32 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان