
ساتی دروێنەی گەنم، وێنە ؛ محەممەد شوانی -ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی شەشی ئەمساڵ لە کاتی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران، گواستنەوەی گەنم لە سایلۆی هەولێرەوە بۆ ئاشەکان دەستپێبکات.
وێنە گەورەکە: بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ ئەمساڵ 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، لەو بڕەش 122 هەزار 600 تۆن گەنمی جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێرە.
لێدوانی فەرمی: لادێ ئیبراهیم، یاریدەدەری بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەوێڵەی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەرچەندە سایلۆکانی سنووری پارێزگای هەولێر پڕن لە گەنم، بەڵام بە بڕیاری وەزیری بازرگانیی عێراق پشکی پێنجی گەنم لە کەرکووکەوە بۆ ئاشەکان دەگوازینەوە، چونکە عێراق گەنمی زۆرە.
- وەزارەتی بازرگانی عێراق بەڵێنی پێداون، دوای تەواوبوونی پشکی پێنج، دەستبەجێ پشکی شەش و پشکەکانی دیکەی گەنم لە سایلۆکانی هەولێرەوە بۆ ئاشەکان دەگوازرێنەوە.
-هەر شوێنێکی گەنم بەتاڵکرا ببێت، ئەوا پاککردنەوە (تەحقیم)ـی بۆ دەکرێت، ڕاستەوخۆ گەنمی وەرگیراو لەو شوێنە دادەنرێت.
-16پەنکەر لە سایلۆی هەولێر بەتاڵە، جێی 80 هەزار تۆن گەنم دەگرێت.
-هەرچەندە یەکلایی نەکراوەتەوە، بەڵام ویستێک هەیە کە زیاتر لە 20 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ سایلۆکان هەولێر بگوازرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و سەڵتەنەی عومان دەست پێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەرۆدغان: كورد برای ئێمەیە و كەس ناتوانێت لەیەكتر جیامان بكاتەوە
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و سەڵتەنەی عومان دەست پێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەرۆدغان: كورد برای ئێمەیە و كەس ناتوانێت لەیەكتر جیامان بكاتەوە
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا