
دیمەنی مۆلیدەیەک لەگەڵ لۆگۆی پرۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی ڕووناکی هەزار و 260 مۆلیدەی گەڕەکەکانی کوژاندۆتەوە، کە دەکاتە 17%ی مۆلیدەی گەڕەکەکانی سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی نیشتمانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو هەرێمی کوردستان دابین دەکات.
لێدوانی فەرمی: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی، هەزار 260 مۆلیدە کوژاونەتەوە، کە دەکاتە 17%ی مۆلیدەی گەڕەکەکان.
کاریگەری و لێکەوتەکان: کوژانەوەی ئەم مۆلیدانە یەکسانە بە کەمکردنەوەی 240 هەزار تۆن لە گازی ژەهراویی 'دووەم ئۆکسیدی کاربۆن' لە ساڵێکدا، یەکسانیشە بە لابردنی 250 هەزار ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان.
خاڵە ئەرێنییەکان: تاوەکو کۆتایی بەجێگەیاندنی پرۆژەی ڕووناکی، نزیکەی حەوت هەزار مۆلیدە دەکوژێنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراویی بە قەبارەی 1.4 ملیۆن تەن لە ساڵێکدا، کوژانەوەی ئەو ژمارە مۆلیدەیە یەکسانە بە لابردنی 1.3 ملیۆن ئۆتۆمبێل، کە ڕێژەی 4%ی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە هەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە.
لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەی دانراوە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە ژمارەی سوودمەندانی کارەبای 24 کاتژمێری دەبێت بە دوو ملیۆن کەس.
ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی لە کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەند بوون، یەک ملیۆن و 100 هەزار کەسن.
-ژمارەی ئەو گەڕەکانەی کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابین کراوە، 95 گەڕەکن.
-60 هەزار موڵکی بازرگانی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ دابین کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
20 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان